image

پەیامی کورد    ...   خڕخڕی کاتی نووستن نیشانەیەکی مەترسیدارە و ئاگادار بن  !!! 

ئەگەر نەهاتنی هەناسە لە کاتی خڕخڕ لە کاتی نووستن دا گەیشتە زیاتر لە ١٠ چرکە ، ئەمە مەترسیدارە و زەرەر بە ليسێ مرۆڤەکە دەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی ، سەندۆرمی گیرانی ڕێگای هەناسە یا خود ئاپنە ، لە کاتی نووستن مەترسییەکی گەورەیە بۆ خەوێکی ڕێک و پێک . ئالێکسی کووشێنلۆف ، شارەزای گوێ و قوڕگ و لووت لە مەقالەیەکدا لەمبارەوە دەڵێ : زانینی ئەم حالەتە دەتوانێ زۆر ئاسان بێت ئەگەر ئێوە دەستان کرد بە خڕ خڕ کردن لە خەودا نە بە واتای دەنگە دەنگی بێزارکەر ، بەڵکوو وەکوو نیشانەیەک لە نەخۆشی دەتوانێ بۆتان ببێتە مایەی دەردەسەر و کێشە .

بە ووتەی ئەم پزیشکە ، خڕخڕ کردن خۆی لە خۆیدا مەترسیدار نییە بەڵام دەتوانێ هەنگاوی پێش نەخۆشییەکان بێت و زۆر گرینگە . زۆربەی کاتەکان ، کەسەکان لە کاتی نووستن دا بە باشی هەناسە نادەن ، ئەم جۆرە لە ڕاوەستانی هەناسە لە کاتی خڕخڕ کردندا دەتوانی بگاتە ١٠ چرکە و ئەمە زەرەر و زیان بە لەشی کەسەکە دەگەێنێت .

گەورەترین ناراحەتی کاتی ڕاوەستانی هەناسەیە لە شەودا کە کەسەکە دەست بە وەرگرتنی ئۆکسیژن دەکات و بە ڕێژەیەکی کەم کەڵکی لێ وەردەگرێت . ئەگەر ئەم ڕووداوە بە شێوەی سیستێماتیک ڕووبدات کێشەگەلی جۆراوجۆر لەگەڵ سیستەمی دڵ و دەروون بەدی دەهێنێت . خڕخڕ کردن لە خۆیدا زۆر خراپ نییە . بەڵام ئەگەر لەگەڵ ڕاوەستانی هەناسە لە کاتی خەوتن ڕووبەڕوو ببێتەوە ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە . هەم بۆ منداڵان و هەمیش بۆ کەسانی بە تەمەن ئەمە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە .

جێگای ئاماژەدانە ، خڕخڕ کردن نەخۆشییەکە کە هەموو خەڵکی جیهان لیی بێزارن و هیچ کەس حەز ناکەت شەو لە لای کەسێک بەڕێ بکات کە شەو خڕخڕ دەکات . خڕخڕ کردن لەوانەیە نیشانەی کێشەیەکی گەورە بێت لە لەش دا و لەس بەم کردارە لە خەودا ، زەنگی لە مەترسی بوونی تەندرووستی کەسەکە بە دەنگ دەردەهێنێت ، بۆ نموونە خڕخڕ کردن گەنجان دا نیشانەی فشار خوێنی بەرزە .