image

پەیامی کورد    ...    هۆکاری سەرەکی کێشەکانی دڵ بۆ چی دەگەرێتەوە 

زانایان و پسپۆڕانی زانکۆی کۆڵۆمبیا بۆیان دەرکەوتووە کە خەوی ناخۆش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆرخواردن ، قەڵەوی و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیگەلی دڵ ە

بە پێێ ڕاپۆرتێک لە گۆڤاری EurekAlert ، لەم لێکۆلێنەوەیەدا ٩٥ ژنان لە تەمەنی ٢٠ تاکوو ٧٦ ساڵانەوە بەشدارییان کرد . باشی خەو ، کاتی پێویست بۆ خەوتن و بێخەوی لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە بەرچاو گیرا 

بەشداربووان سەبارەت بەو خواردەمەنیانەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بەکاری دەهێنن ڕاپۆرتیان دا .بەدەرکەوەت بەشداربووانێک کە زیاتر دەخەون کالۆری و هیزێکی زیاتر بەکار دەهێنن و خواردنێکی زیاتری دەخۆن ، هەرچەندە نیشانەی بێخەوی زۆرتر بێت ، ئەو چەورییانەی کە بۆ تەندرووستی پێویستن بەکار بهێنرێن ، کەمترە .

کەیفیەت ی کەمی خەو بە جووڵەی سیگناڵەکانی برسیەتی یاخود سەرکوتکردنی سیگناڵەکانی برسیەتی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە زیاتر لە ئاستی خۆی خواردەمەنی و کالۆری بەکار بهێنرێت و بە نۆبەی خۆی ، زیادەخوەری بۆ قەڵەو بوون هاوکارێکی باشە ، وە ئەمەش وەکوو هۆکارێکی مەترسیدار ناسێنراوە بۆ نەخۆشگەلی دڵ و دەروون هەژمار دەکرێت .