image

زۆر کەس هەن کە لە کاتی خەوتندا ئارەق دەکەن بەڵام ئەم ئارەق کردنانە هەموو کات بە هۆی گەرم بوونی کەش و هەواوە نییە و دەتوانێ هۆکارێک بێ بۆ نەخۆشییەکانی دیکە .

گەرمی لەش لە کاتی خەوتندا دەگۆڕدرێت ، زۆربەی خەڵک لە نزیکانی بەرەبەیانیدا ، دەورووبەری کاتژمێر ٤ ، کەم بوونەوەی گەرمی لەشیان هەست پێ دەکەن .
هەروەها ئاراەق کردنی شەوانە لەوانەیە یەکێکی ترە لە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە
بەگوێرەی هەواڵی hiamag هۆکارەکانی ئارەقکردنەوەی جەستە لەکاتی خەودا دەگەڕێتەوە بۆ:

1-تێکچوونی شێواز و کاتی خەوتن.
2-تەنگەنەفەسی لەکاتی خەودا.
3-ناهەوسەنگی سوڕی مانگانە.
4-زیادبوونی کێش و قەڵەوی
5-تێکچوونی هۆرمۆنەکان بەتایبەت لە ژناندا.
6-خواردنی دەرمانێکی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان.
7-بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.
8-شێرپەنجەی غودەی لەمفاوی، یان گرفت لە غودەی دەرەقی.
9-نەخۆشییەکانی دڵ.
10-بوونی هەر هەوکردنێک لە ئەندامێکی جەستەدا.
11-بوونی گرفت و نەخۆشی لە سییەکاندا.
12-پیربوون و چوونە تەمەنەوە بەتایبەت بۆ خانمان، بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانیانەوە.