image

پەیامی کورد    ...    بەم خواردنانە پیستی خۆتان جوانتر بکەن

کەسانێک کە هیوای پیستیکی بێ کێشە و کەم کورت یان هەیە دەبێ جگە لە بە کارهێنانی کرێم گەلی جوانکاری گرینگی بە خورد و خۆراکی خۆیان بدەن

بە پێی ڕاپۆرتێک لە مێدیکاڵ ڕوو ئێوە جگە لە کەل و پەلی جوانکاری بە تەواوی دەبێ بزانن چ شتێک دەبێ لە ڕژیمی خۆراکی ڕۆژانەتان لە بەرچاو بگیرێت تاکوو بتوانن ، جەستەیەکی تەندرووست تان هەبێ و پیست ی خۆتان جوان بکەن .

خۆراکی باش لە سەر سێلوولگەلی پێست لە ناوەوە زۆر کاریگەرترە لە داپۆشینی بە کەڵک وەرگرتن لە مەواددی جوانکاری و ئارایشی .

ڕژیمی خۆراکی قورس ، هەڵمژینی مەواددی بەکەڵک کەم دەکاتەوە و لە سەر دۆخی پێست و جەختە بە شێوەی گشتی کاریگەری پێچەوانەی دەبێت . ڕژیمی خۆراکی ئێوە دەبێ لەگەڵ پڕۆتینەکان ، چەورییەکان و کەربۆهیدراتەکان بە شێوەی مامناوەند و هەروەها بە ڕێژەی پێویست ڤیتامینەکان و مەواددی کانزایی تەرکیب بکرێت .

میوەکان ، جۆرەها توو ، سەوزەوات ، سەوزەواتی پڕ لە فیبر ، ڤیتامین گەلی جۆری B و C ن . پرتەقاڵ و میوەگەلی ڕەنگ سوور لە کەمبوودی بێتاکارۆتۆن و ڤیتامینی " ئا " لە جەستەتاندا بەرگری دەکات . ئاڤۆکادۆ و مۆز خاوەنی مێلانینن . خورمالوو ، سێوی سەوز و هەنار یارمەتیتان دەدات لە درووست بوونی هیمۆگلۆبین خوێن ئەم جۆرە میوانە هەم بە شێوەی تازە و هەم بە شێوەی بەستراو لەناو سەهۆڵخانە ، ووشک یا خود کۆڵاو بەسوودە .

جەرەزات خاوەنی ئۆمێگا ٣ ، مێلانین ، و هەروەها ڤیتامین E ە .