image

لیمۆی ڕەش و وشککراوە کە ناسراوە بە لیمۆ بەسڕە یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیانەی لە درووستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ئامادەکردنی گۆشت یاخود مریشکدا، بەهۆی ئەوەی بۆنە خۆشەکەیەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن ئارەزووی خواردنی ناکەن و لەهەر خۆراکێکدا هەبێت نایخۆن.
بەشێوەیەکی گشتی لیمۆی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە و چارەسەری زۆر نەخۆشیە و دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینات.


١- لیمۆ بەسڕە باشترین چارەسەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری دڵ دژی نەخۆشیەکان، سوڕی خوێن یەکدەخاتەوە و چالاکی دەکات.

٢- پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن لەدوای منداڵبوون لیمۆ بەسڕە بخۆن، چوونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی بەسوودی تێدایە
٣- یارمەتی چوونەدەرەوەی بەکتریا دەدات لە کرداری هەرسدا، سەرجەم ژەهر و میکرۆبەکان لە بەشە جیاوازەکانی کۆدەکاتەوە دەیکاتە دەرەوە.

٤- لیمۆ بەسڕە باشترین پارێزەرە بۆ گورچیلە، بەهۆی توانایی لە ڕێککردنەوەی کرداری میزکردن، دەتوانیت وەک خواردنەوەیەک بیخۆیتەوە.
٥ - یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڤیتامین و کانزاکان لە لیمۆی ڕەشدا بوونی ڤیتامین دی و کالسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددەی ریبوفلافینە، هۆکارێکە بۆ کردنەوەی ئارەزووی خواردن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی خواردنیان بۆ ناخورێت بەسوودە.
٦- سەرەڕای ئەوەی ئارەزووی خواردن دەکاتەوە، بەڵام چەوری لەش دەتوێنتەوە بەهۆی بڕێکی زۆری ڤیتامین و کانزا.