image
رۆژهات ئامەدی نوسەر
image

ئەمڕۆ لە میدیای پەکەکە بابەتێکی عەلی حەیدەر کایتان لە ژێر ناوی ''موئامەرە نێودەوڵەتییەکان و پارادیگما نوێکان'' بڵاو بووەوە. لەم بابەتەدا بنەمای فیکرەی سۆسیالیزمی عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵسەنگێنراوە. لە بەشی دەوڵەتی نەتەوەیی نووسینەکەدا ئەم دێڕانە هەبوون:

''... لەلایەکیترەوە دەوڵەتی نەتەوەیی، واتا فراوانترین موئامەرەی سەپێنراوە بەسەر گەلاندا. زیاترینیش بۆ کوردان موئامەرەیە. دەوڵەتی نەتەوەیی هەر خۆی موئامەرەیە و دەکرێ هەر جۆرە موئامەرەیەکیش تەشەنە پێ بکات. هەر بۆیە نابێ بڵێین ''موئامەرە بەردەوامە'' لە راستیدا ئەم سیستمە خۆی موئامەرەیەکە. هەندێ جار موئامەرە دەبەزێت و شل دەبێتەوە بەڵام موئامەرەکان هەمیشە بەردەوامی بەبوونیان دەدەن. کێشەی کورد بێ ئەوەی چارەسەر بکرێ وازی لێدەهێنرێت. کوردان کۆتاییان نایەت بەڵام دەبنە هۆکارێک و سیستم هەر کات ویستی نەکاریاندەهێنێت". 

"سیستم لەسەر بنەمای ئێکۆسیستمێکی نوێکراوە داڕێژراوە"

 فرانتز فانۆن کە بە سایکۆلۆژی سیاسەت و ئەنتی-موستەعمەر دەناسرێت ساڵی 1952 لە کتێبی (پێستی رەش و دەمامکی رەش) نووسیوێتی :"هەر برینێک کە لە پێستە رەشەکەمان دروستدەبێت، پێویستە خۆمان دەستی بخەینە سەر". جا بۆیە ئێمە پێویستە بە دەستی خۆمان دەستکاریی برینەکانی خۆمان بکەین و لە رۆحی خۆمانەوە هەست بە ژانی ئەو هەوکردنە بکەین کە لە برینەکەماندا هەیە.

ئەوەی گرنگە لێرەدا نەبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی نییە، بەڵکو پێویستیی هەبوونی دەوڵەتی نەتەوەییە. چونکە ئەم سەردەمەی ئێمە تێیداین، چاخی کاپیتالیزم، پشێوی و درفەتەکانە.

کایتان ئاماژە دەکات کە سیستم خۆی لە خۆیدا سیستمێکی موئامەرەییە. ئەویش دەزانێ ئەو بەرەنجامەی کە سیستمی پێدەگوترێ ''دیوی ناوەوەی گۆڕەپانێکی یارییە'' و سیستمی یارییەکەش هەرگیز شکست ناهێنێت. تەنیا و تەنیا دەگۆڕێ بۆ شتێکیدیکە. چونکە سیستم راستەقینەیەکی داینەمیکییە و لەسەر ئیکۆسیستمێک دامەزراوە کە کارابوونی لە هەموو کاتێکدا بۆی هەیە نوێ ببێتەوە.

لەکاتێکدا هەموو روونکردنەوەیەکی باڵی پەکەکە لەسەر کوردان دیزان دەکرێ، بنەمای روونکەردنەوەکە لەسەر "نەبوونی کوردان لە ناوەوەی سیستم'' دیزاین دەکرێت. گەلی کورد لە ژێر مەعنەویاتی بەرپرسیارێتیەکدایە کە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی بەرەو پێش دەچێت.   روونکردنەوە مەعنەویەکانی ئەم بنەمایە ئیدی لە دیدی گەلی کورددا لەو گوتە رەوانبێژییە تۆزاوییانە دەچێت کە لە کتێبە ئەکادیمییەکانی زانکۆدا هەن و قوتابیان بە سەختی لێی تێدەگەن.

"ئایا کوردان کێشەیەکن هەتاوەکو مەسەلەکەیان لەبیربکرێت؟

جگە لەمە بۆچی کایتان، قوتابیانی ئیکۆی پەکەکە خەباتی چەندین ساڵەیان لەسەر بنەمای هزری کێشەی کورد مامەڵە دەخەنە مامەڵە و بازاڕکارییەوە؟ لە زیهنی دەروونناسیدا هەموو ئەو وشانەی لەگەڵ زماندا تەماسیان دەبێت، لە ئەزەلدا تۆوی بەرهەمی زیهنییەتن. ئاخۆ بۆ ئەوان کوردەکان کێشەیەکن، کە بەمجۆرە هەمیشە دەخرێتە سەر زمان؟ کوردستان مەسەلەیەکی نەتەوەیی/دەوڵەتییە و نابێ  لەسەربنەمای ئەرگیومێنتێکی وەها "وەک بڵێی کێشە بێت" بنیات بنرێت، بەڵکو پێویستە لەسەر بنەمای کوردستان و موستەعمەر بنیات بنرێت. بە دروشمکردنی مەسەلەی کورد لە ژێر ناوی کێشەی کورد، هەروەها شرنقە لێدان لە مێشکی کوتلەی بە ئامانجکراو، لەڕاستیدا جگە لە لەبیربردنەوەی ناوی کوردستان و دەرخوارددانی مەسەلەی کورد لە ژێر ناوی کێشەی کورد، هیچ شتێکی دیکە نیە. 

'پەکەکە باوەڕی بەوە هەیە لەڕاستیدا ئەو ئایدۆلۆژیایە کاری خۆی بکات؟'

باڵی پەکەکە کە دەوڵەتی نەتەوەیی بە ''مەترسیدار'' وەسف دەکات، بۆچی بەڵێنی 'کوردستانی سەربەخۆ' بەو هەموو مرۆڤە دەدات کە نانگهێشتی شاخیان دەکات؟ کە دەڵێن سەربەخۆیی، 9ی بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لێی تێدەگەن. لە میانی ئەو پشێوییە گڵۆباڵەی لە جیهان هاتووە، ئازادیی گەلان بۆ ئەوان لە ماندووبوون بەولاوە چ مانایەکی دیکەی دەبێت؟

مەبەست لە ئازادیی گەلان چییە؟  بۆ نموونە ''دروشمی ئازادیی بێ دەوڵەت'' کە پەکەکە دروستیکردووە، بۆچی کاتێک باسەکە دێتە سەر کوردانی 4 پارچەکراو لەو دەوڵەتانەی کە بەسەریاندا دابەشکراون، سیاسەتی 'پێکەوە ژیان لە نێو وڵاتی یەکێتی'  کارا دەکرێت؟ باشە ئەگەر دەوڵەتی نەتەوە مەترسیدارە، بۆچی لە نێو ئەم دەوڵەتانەدا پەیامەکانی یەکێتی دەدرێت؟

ئایا لە ڕووی لۆژیکییەوە پێویست ناکات ئەو دەوڵەتانە بڕوخێن؟

باشە عەلی حەیدەر کایتان، بۆچی ئەو دەوڵەتەی بۆ فەڵەستین بە رەوای دەبینێت، بۆ کورد بە رەوا نایبینێت؟

کاتێک فەڵەستینییەکان بە ناسنامەی عەرەبیی خۆیانەوە لە تەواوی   وڵاتانی عەرەبیدا وەکو عەرەبێک قەبووڵدەکرێن، کوردان؛ لە لە ئێران بە فارس، لە تورکیا بە تورک، لە سووریا و عێراقدا بە هاووڵاتیی عەرەب قەبووڵدەکرێن.

ئاخۆ خودی پەکەکە لەو باوەڕەدایە ئەمە جگە لە کاپیتالیزم ئازادی بۆ 23 دەوڵەتی عەرەبی بهینێت؟ با واز لە دەوڵەت بهینین! بە ژماردنی قاعیدە، داعش، دەستەی ئەحراری شام و تەواوی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە، پەکەکە بۆ ئەو پێکهاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێ باوەڕی 'کیانی گەلان و پێکەوەژیان' دروستبکات؟

ئەگەر خوێندنەوەیەکی لۆژیکیی پارادایم بۆ ئەمە بکەین، هیچ رێگەیەکی تێناچێت. چونکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا ئایدۆلۆژیا نییە، بەڵکو هەروەک ساموێل هەنتینگتۆن دەڵێ؛ پێکدادانی شارستانیەتیەکان هەیە. وێنەدانەوە بۆ مەسەلەی کور وەکو کێشەیەک "تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی وەهایە کە هەموو کۆششێکی پێناسەیی وەدەردەنێت و گوێ لە ئاست هەموو جۆرە پێویستییەکی ئەخلاقی کەڕدەکات". باڵی پەکەکە کە هەژموونی زۆری ئەم شێوازە بەڕێوەبردنەی دەستەبەرکردووە،  چاو لە ئاستی راستییەکان دادەخات و بەدوای خەیاڵاوی سۆسیالیستیی خۆی کەوتووە.

"کوردەکان، رۆمەکان، فارسەکان... پێشتر نەبوون؟

پەسندکراوە کە دەوڵەتی نەتەوەیی دوای شۆڕشی فەرەنسا هاتووەتە کایەوە. بەڵام لەڕاستیدا دەوڵەتی نەتەوەیی هەروەک عەلی حەیدەر کایتان ئاماژەی پێداوە؛ بەردەوامیی سیستمێکی کارپێکراوە. بەر لە دەوڵەتی نەتەوەیی ئیمپراتۆریەتەکان و بەر لە ئەوانیش پاشایەتی هەبوون.  باشە ئەی رۆمەکان پێشتر نەبوون؟ یانیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران، ئەوان فارسەکان (پارسەکان) نەبوون؟ هەموو ئەمانە تێدەپەڕێنین، لە ئایەتی 13ی سوورەتی حوجراتی قورئانی کەریمدا ئەی ناڵێ:

"ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن" ؟ یانیش کوردەکان.. ئەوان بە خەباتی پەکەکە هاتنە کایەوە؟ گوتییەکان و ئورارتووەکان، مادەکان... ئەوانە کورد نەبوون؟ ئەوانە خەباتیان نەکرد؟

مرۆڤێک کە ئایدۆلۆژیایەکی پێ قەبووڵە و دەروونی تێدا تێراوکردووە، باوەڕ بەوەش دەکات کە خۆی راستترینە. چونکە بەر لە هەموو شتێک ئایدۆلۆژیا شتێکە کە لە دیدی خودی کەسێتیی خۆیەوە بە دونیابینیەکی تاکی و وجوودی قەبووڵ کراوە.  کایتانیش لەو باوەڕەدایە کە پەکەکە و ئایدۆلۆژیای خودی گەورەترین بەهای تاقیکردنەوە و ئەزموونگرتنن.  بەڵام لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا ئەگەر بەردەوامبوونی کاپیتالیزم و نیۆ-کۆڵۆنیالیزم لەبەرچاو بگرین، ئەمە هەڵە بۆچوونە و لای گەلی کوردی بەمۆدێرن بوو دووکەڵ و ساچمەیەکی قەبووڵنەکراوە.  

"هەمووان' زۆرینەی کوردی لەخەوڕابوون"

موستەعمەرە کردن، بەرهەمێکی بژاردەیی وەهایە کە ماڵیکردن و راهێنانی زۆر ئەستەمە. موستەعمەرەیی ژینگەیەکە، بەهۆی ئەوەی لەوێدا راستەقینە بەوپەڕی روون و ئاشکراییەوە دیارە، دەسەڵات پێویستی بە پەردەیەکی نەبینراو نییە. بە زەقایی چاوەکان کارەکانی ئەنجام دەدات و دەکوژێت. بە جۆرێک لە جۆرەکان دەوڵەتە نا نەتەوەییەکان مەحکوومی دەستی مردن، کوژران، کۆمەڵکوژی و بێ ناسنامەیین. 

پەکەکە لە ژینگەی جیهانی نوێدا پێویستە بچێتە باری گۆڕینی دڵەوە. روونکردنەوەی دەقگرتووەکان، جگە لە ژاوەژاوی چڵک و چەپەڵی بەولاوە هیچ شتێکی دیکە نین. دەکرێ دەقگرتووەکان موریدەکان بهێننە را، بەڵام هەژموونیان لەسەر هەموو کەسێک نابێت. لێرەدا مەبەست لە ''هەموو کەس'' زۆرینەی گەلی کوردی لەخەوڕابووە.

ئەم دەستەواژەیە کە لە نووسینەکەی کایتان هەیە "کوردان کۆتاییان نایەت بەڵام دەکەونە باری کەرەستەیی و سیستم هەر کاتێک بیەوێت کوردان بەکاردەهێنێت"، ئەگەر پەیامێکی لێوە هەڵبگۆزین دەڵێین "سیستم، لە بەکارهێنانی ئەو گەلەی کە دەوڵەتی نییە، لەلایەن وجوودی، لەلایەن خاوەن توانای ئەوەیە کە نەبینێت.  ئەگەر گەلی کورد لە نیو-جیهاندا بیەوێ نەبێتە هیچ لەباردانەبوو، نابێ گوێ بۆ دەقگرتووە بە 'ئەوەبووەکان' هەڵبخات. لەپێناوی شەهیدان، رێبازەکەی، رێزی گەل و شەرەف پێویستە پەی بە پیرۆزیی بە دەوڵەتبوون ببات و لەسەر ئەم بنەمایە عەقڵێک بۆ یەکگرتن بەرهەم بهێنێت".

 

 

رۆژهات ئامەدی

15.02.2020