image

سنە (کورسان، سنندج) دووەمین شاری کوردنشینی ئێران وبیست و سێ هەمین شاری گەورەی ئێرانە .

شاری سنە بە شاری هەزار تەپە بەناو بانگە .زاراوەی خەڵکی شاری سنە " ئەردەڵانی یا گۆرانی " (هەورامی کۆن)ە.کە بە پێ زەمەن گۆڕانکاری زۆر بە سەر ئاخاوتنی ئەم زاراوەیەدا هاتووە

شاری سنە بە هۆی هەڵکەوتەی لە داوێنی کێودا لە کۆنەوە سنەیان پێ دەووت دواتر بەرەبەرە ناوی گۆرا بۆ " سەنەندەج" . " ژاک دێمۆرکان " لە کۆتاییەکانی دەورەی سەڵتەنەتی " ناسردین شا" هاتووە بۆ ئێران و لە هەموو شوێنێک ئەم شارە بە "سنە" ناو دەبات .

سنە بۆ ماوەی چوار سەدە لە بن دەسەڵاتی خانەدانی ئەردەڵانی بووە