image

سەیر و سەمەرەکان.. 20 ئافرەتی جیاواز لە جیهاندا

1. بچوکترین ئافرەت.. بچوکترین و کورتترین ئافرەت لە جیهاندا خەڵکی ”هندستانە“ لە ساڵی 1993 لە دایک بووە درێژیەکەی تەنیا 63 سم.

2. درێژترین ئافرەت.. بە حەوای ئەمازۆن ناو دەبرێت و درێژیەکەی 2.08سم، ئەم ئافرەتە پێشتر پیاو بوە و رەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ ئافرەت و لە دراماکانی ئەمەریکادا دەردەکەوێت.


3. باربی راستەقینە.. زۆربەی منداڵەکان حەز دەکەن وەکو باربی بن، بەڵام ئەمجارەیان راستە و ( ڤالیریا و لوکیانوڤا) چەندین نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ کراوە تاوەکو شێوەیان وەکو باربی لێ بێت.

4. گەورەترین مەمک.. (مایرا هیلز)ی ئەڵمانی خاوەنی گەورەترین سینگ و مەمکە و دوای ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوە تاوەکو بوە بە خاوەنی ئەو مەمکانە.

5. باریکترین ناو قەد.. (کاتی یونگ) خاوەنی باریکترین ناو قەدە و ئەویش دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری تاوکو وای لێهاتوە.

6. گەورەترین سمت.. (میکیل روفینیلی) خاوەنی گەورەترین سمتە و 243 سم.

7. ددانی سمشێری.. پیاوە کۆنەکانی ئەندەنوسیا دەڵێن ئەو ئافرەتانەی ددانیان شێوەی سێ گۆشەی و شمشێریان هەبێت زۆر جوان و بەقیمەتن.

8.ئافرەتی بێ پرچ.. لە ساڵی حەفتاکان نمایشکاری جل و بەرگەکانی بەریتانی (گیل پورتر) یەکێک بوو لە جوانترین ئافرەتەکانی ئەو کاتە و بە بەردەوام وێنەی لە بەرگی گۆڤارەکان بوو، بەڵام لە ساڵی 2005 گیل توشی نەخۆشیەکی دەگمەن بوو کە هیچ مویەک یان پرچێک بە جەستەیەوە نەدەما و بە پێچەوانەوە خۆی نەشاردەوە و بەم ستایلەوە دەرکەوتەوە و ناوبانگی زۆری پێ دەرکرد.

9. بۆتۆکسی زۆر زیاتر.. ئەم ئافرەتە لە رادەیەکی زۆر بۆتۆکسی بۆ لێوەکانی کردووە دەیەوێت لە شێوەی (جێسیکا رابێت)ی کارتۆنی دەربکەوێت و مەترسی ئەوەی لەسەر بوو کە لێوی بتەقێت بەڵام خۆش بەخت بوو کە تەندروستی باشە.

10. درێژترین پرچی لول.. ئەم ئافرەتە ماوەی 28 ساڵە هیچ دەستکاری پرچی نەکردوە و نەیبڕیوە و چەندین جاریش پزیشکەکان پێیان وتووە کە کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەکات لەبەر گرانی پرچی کە ئازاری پشتی دەدات.

11. بەهێزترین ئافرەتی جیهان.. ئەم ئافرەتە پۆڵەندیە توانایەکی زۆری هەیە و دەتوانێت پیاوێک بە ئاسانی هەڵبگرێت و فڕێی بدات وەکو بوکەڵەیەک، لەگەڵ هەر ئافرەتێکیش کێ بڕکێ بکات دەیباتەوە، ئەم ئافرەتە هەر بە منداڵی خەریکی بەرزکردنەوەی قورسایی بووە.

12. واز ناهێنێت لە سەرکەوتنی شەپۆلی دەریا.. دوای ئەوەی لە ساڵی 2003  بەهۆی ئارەزوەکەیەوە باڵێکی لەدەست دا لەکاتێکدا لە نێو دەریادا بوو (قرش)ێک باڵی لێکردەوە و تاکو ئێستاش وازی نەهێناوە و خەریکی ئارەزوەکانی خۆیەتی و چەندین خەڵاتیشی برووەتەوە.

13. زۆرترین تاتۆی لەسەر جەستەی کێشاوە.. (جولیا گنوس) ئەو ئافرەتەی زیاتر لە95%ی جەستەی کردووە بە تاتو ئەمە لە تەمەنی 35 ساڵی دەستی پێ کرد دوای ئەوەی لەبەر نەخۆشی پێست کە جێگایەکی جەستەی تێک چو بوو بە تاتو شاردیەوە و پاشان زۆر حەزی لە تاتۆ کرد تاکو هەموو جەستەی خۆی تێ نا.

14. قەڵەوترین ئافرەتی جیهان.. ئەم ئافرەتە کێشی لە کێشی ئۆتۆمبێلی (شاریتی پیرس) زیاترە.

15. دوو سەر لەسەر یەک جەستە.. لە حاڵەتێکی سەیردا لەسەر یەک جەستە دوو سەری جیاوازی پێوەیە و بەڵام یەک جەستەیان هەیە و زۆر بەخۆشیش دەژین.

16. گەورەترین پێ.. (ماندی سیلارس) خاوەنی گەورەترین پێیە لە جیهان و تاکو ئێستاش پزیشکەکان نەیانزانیوە هۆکاری ئەم گەورەبوونە چییە.

17. دەم و لێوێکی زۆر سەیر.. (گریس ماکدانیلز) لە حاڵەتێکی زۆر سەیردا دەم و لێوی زۆر گەورە بوونە و دەموچاویشی زۆر گۆڕاوە، پاشان پەیوەندی بە گروپێکی سێرکەوە کردو زۆر کەس حەز بە بینینی دەکەن و ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.

18. ئافرەتێک بە 6 مەمکەوە.. ئەم ئافرەتە لە حاڵەتێکی دەگەمەن و سەیردا خاوەنی 6 مەمکە.

19. نەشتەرگەری جوانکاری.. ئەم ئافرەتە شێوەیەکی زۆر ناشرینی هەبوو بەڵام دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری شێوەی زۆر گۆڕاو زۆر ڕازییە لە شێوە تازەکەی.

20. ئافرەتێک بە بێ لوت (کەپو).. کاسیدی هوپر، ئەم ئافرەتە بەم شێوەیە لەدایک بووە و لوت و چاوی نییە، بەڵام دەتوانێ ئۆکسجین هەڵمژێت بەڵام ناتوانێت بۆن بکات.