image

پەیامی کورد     ...    گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئۆرۆگوایی داواکاری وەرگرتنی هاووڵاتی بوونی ڕووسیایە 

ناتالیا ئۆریرۆ ، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئیسپانیایی زمانی خەڵکیئۆرۆگوای داواکاری وەرگرتنی هاووڵاتی بوونی ڕووسیا دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئۆرۆگوایی داواکاری وەرگرتنی هاووڵاتی بوونی ڕووسیا دەکات و بە پیی ووتەی ئەم ئەکتەرە ، هەوادارەکانی بە شیوەیەکی گشتی پاسپۆرتی دیاری ڕووسی پێ دەدەن ، بەڵام ئەو زۆر هیواخوازی هاووڵاتی بوونی ڕاستەقینەی ڕووسیا دەکات 

بە پێی ووتەی ئۆریرۆ ، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەرژەنتین پێشنیاری وەرگرتنی پاسپۆرتی ڕووسی یان داوە ، بەڵام ئەو زۆر سەفەر دەکات و پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ ڕووسیا هەیە .

ئەو هەروەها دەڵێ " من ووتم کە ئەمە بۆ من جێگای شانازی دەبێت . بۆیە کۆمەڵێک بەڵگەیان پیدام و منیش پڕیانم کردەوە و ئەمەش لە حاڵی پێداچوونەوەیە .

ئۆریۆر هەروەها دەڵی کە هەموو ئەمانە سەرەتا لە گاڵتەیەکەوە لە بەرنامەی " ئێوارە لەگەڵ ئۆرگانت " بەرنامەیەک لە کەناڵی ١ی ڕووسیا دەستی پێکرد ، ئەو ووتی : من لە بەرنامەکەی ئیڤان ئۆرگانت دا بوون و ئەو لە بەرنامەکەیدا بە منی ووت کە من ڕووسی ترین کەسی بیانی م لە ناو بیانییەکانی دیکەدا . منیش ووتم لەوەدا هیچ گومانێک نییە . و من ووتم کە سەرۆککۆماری ڕووسیا " ڤلادیمیر پووتین " دەبێ مافی هاووڵاتی بوونی ڕووسیام پێ بدات . من ئەمەم بە گاڵتەوە ووت و نە وەکوو داواکارییەک ، بەڵام من بە راستی زۆر حەز دەکەم هاووڵاتی بوونی ڕووسیا بە دەست بهێنم .