image

ئاژانسێکی میدیایی تازە هەموو جیهانی تەکنۆلۆژیا دەگرێت

دەزگای ''دۆیتچە ڤیلە'' ئەڵمانی بە هاوکاری کۆمپانیایی گوگڵ دەزگایەکی تازەیان دامەزراند بە نێوی ترۆلیە میدیا  '' Truly Media '' ئەویش لە پێناوی بەرەو پێش چونی سیتەماتیکی هەواڵ و زانیاری رۆژنامەوانی دروست، ئەم سیستەمە تازە بۆ ئاژانس و میدیاکان و رۆژنامەنووسەکان زۆر بەسود دەبێت لەوەی کە هەواڵێک دەکەن کە بزانن سەرچاوەکەی دروستە یان نا هەمان شت بۆ وێنە و گرتەی ڤیدیۆیش بەکار دەهێنرێت پێش بڵاو کردنەوەی بۆ خۆێنەران هەواڵەکەت بۆ پشت راست دەکاتەوە.

ئەم بەرنامە تازەیە ی ترۆلیە میدیا بەشێوەی ئەپڵەکەیشن بەردەست دەبێت بۆ هەموو رۆژنامەنوسان و ئەو کەسانەی کە هاواڵ سازن زۆر سودی دەبێت، ئەمەش وا دەکات زیاتر خوێنەر باوەڕی بە سەرچاوەی هەواڵەکە بێت و دڵنیا بێت لە ناوەڕۆکی هەواڵەکە کە دروستە و پشت راست کراوەتەوە.