image

دوای 35 ساڵ ئەفسەرێکی ئەمەریکی دۆزرایەوە

دوای ونبونی ماوەی 35 ساڵ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا توانیان ئەو ئەفسەرە بدۆزنەوە کە لە هێزی ئاسمانی ئەمەرکی کاری دەکرد، ئەم ئەفسەرە لە ساڵی 1983 بزر بووە.

لە راگەیەندراوێکی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا باسی دەستگیرکردنی ویلیام هوارد هیوز دەکەن لە ماڵەکەی خۆیدا لە کالیفۆرنیا دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت ناوبراو ناسنامەیەکی ساختەی بۆ خۆی دروستکردووە و بەو ناوەوە دەسوڕێتەوە.

ئەم ئەفسەرە پێشتر لە هۆبەی تایبەتی پلان دانان و لێکۆڵینەوەی تایبەتی و چاودێری پەیوەندییەکانی (حلفی شمالی ئەتەڵەسی) لە سەردەمی شەڕی سارد لەگەڵ یەکێتی سۆڤێتدا کاری کردووە و چاودێری ڕادارەکانیشی کردووە.

ئەو ئەفسەرە ئەوکات تەمەنی 33 ساڵان بوو سەڵتیش بووە کاتێک کە بزر دەبێت لە بنکەی کیرتلاندی ئاسمانی بە گوێریەی راپۆرتێکی کەناڵی NBC ئەمەریکی.

دواجار کە ئەفسەرەکە بینراوە لە بارکرکی کە گەورەترین شاری ویلایەتی  نیو مەکسیکۆ بوو ئەو کاتە 28 هەزار دۆلاری ڕاکێشا دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی ئەوروپا.

وتەبێژی مەکتەبی تەحقیقاتی فیدرالیش دەڵێ هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم ئەفسەرە دژی ئەمەریکا کاری بۆ یەکێتی سۆڤیەت کردبێ لەو کاتەدا یان هیچ بەڵگەیەکی نهێنی پێ دابن.

بەڵام ئەفسەرەکە وتوویەتی ئەو زۆر بێزار بووە لە کارەکەی و بۆیە بڕیاری دابوو بە ناسنامەیەکی ساختەوە لە کالیفۆرنیادا بژێت.

بەڵام دەسەڵاتداران بە توهمەتی هەڵاهاتن لە خزمەتی سەربازی بڕیاری دەست بەسەرکردنی ئەفسەرەکەیان داوە لە بنکەی ترفیس ی ئاسمانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.