image

دیاردە سەیر و سەمەرەکانی (کیم جۆنگ ئون) چین

کیم جۆنگ سەرۆکی کۆریای باکوور پێش سەفەر کردنی بۆ هەر جێگایەک چەند تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە و دەبێت لەگەڵیدا بێت بۆ هەر کوێ بڕوات.

1. پاسەوانەکانی.. لە دوا دەرکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور 12 پاسەوان بە پیادە بەدوای سەیارەکەیدا ڕایان دەکرد و ئەمەش بووە هۆی قسە و باسی میدیا جیهانییەکان.

2. قەتاری لەسەر خۆ (ترێن)..  زۆربەی سەرۆکەکانی جیهان بە فڕۆکە گەشت دەکەن بەڵام (کیم جۆنگ ئون) بە قەتارێکی لەسەر خۆ گەشتەکانی دەکات و خێرایەکەی تەنیا 60 کم و قەتارێکی تریش بۆ پاسەوانەکانی و شتومەکەکانی.

3. توالێتی تایبەت.. یەکێک لە پاسەوانەکانی (کیم جۆنگ ئون) بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاند کاتێک سەرۆکی کۆریای باکوور بڕواتە جێگایەک دەبێت (توالێتە تایبەتیەکەی) لەگەڵ بێت ئەویش لەبەر ئەوەی نەزانرێت  لە پاش ماوەکانیەوە چی نەخۆشییەکی هەیە.

4. ئامێری (نودلز).. لە دوا کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوردا، خواردنێکی تایبەتی کە وەکو سپاکیتی وا بە (ناینگمیۆن) ناسراوە و کە بە ئامێڕی نودلز دەکرێت و لە کۆریای باکور زۆر بەناو بانگە لەگەڵ خویدا بردوبووی.

5. نهێنی کۆبونەوەکانی.. لە کاتی سەردانی کردنی بۆ وڵاتی چین لە مانگی 3 کە یەکەم گەشتی دەرەوەی بوو دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی ئەوکاتە باسی گەشتەکەی کرا بۆ چین.

6. جێگای فڕین و نیشتنەوەی تایبەت.. سەرۆک کیم لە نزیک کۆشکەکانی جێگای نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەی کردووە و لەو جێگایانە دور ناکەوێتەوە و بە گوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی (تیلیگراف) (کیم جۆنگ ئون) 5 جێگای تایەتی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەی هەیە.