image

به‌پێ زانیارێكی ورد ده‌ستمان كه‌وتووه‌ : یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كێك له‌ ته‌زویراته‌كانی تری كه‌ ئاشكرابوه‌ ، له‌كه‌ركوك دروستكردنی 50 هه‌زار كارتی ده‌نگدان بۆ هاووڵاتیانی كه‌لار كفری چه‌مچه‌ماڵ خانه‌قین ناوی لێناون هاووڵاتیانی سنووری ماده‌ی 140.

هه‌ربه‌پێ زانیاریه‌كان " .یه‌كێكی دیكه‌ له‌ دزیه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌كه‌ركوك درووستكردنی 50 هه‌زار كارتی ده‌نگدانه‌ بۆ هاووڵاتیانی كه‌لار و كفری و چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین "، كه‌ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بوونه‌ براون ده‌نگیان پێدراوه‌ له‌ ناوچه‌ توركمانییه‌كان و عه‌ره‌بییه‌كان له‌ كه‌ركووك.

سه‌رپه‌رشتیاری سنووری ته‌زویراتی یه‌كێتی و درووستكردنی كارتی ته‌زویرات بۆ كه‌ركووك  " حاجی خوداداد "  بووه‌ ئه‌ندامی باڵای قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانه‌ ، كه‌ له‌ساڵه‌كانی 1997 تا 2001 به‌رپرسی مه‌له‌فی ئیتلاعات بوه‌ له‌ سلێمانی.