image

پەیامی کورد    ...    تورکیا ژمارەیەکی زۆر بنکەی سەربازی لە باشووری کوردستان جێگیر دەکات .

هێزەکانی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا خەریکی درووست کردنی ژمارەیەکی بەرفراوان بنکەی سەربازییە لە باشووری ئەو ووڵاتە و بەرەو پێشڕەویدان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی العربیە ، هێزەکانی پێشمەرگە ڕایانگەیاند تورکیا ژمارەیکی زۆر بنکەگەلی سەربازی لە باشووری کوردستان جێگیر دەکات 

بەیاننامەی پێشمەرگەکان دا هاتووە : هیزەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان هێرش دەکەن و بنکەگەلی سەربازی ش درووست دەکەن .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزەکانی تورکیا تا نزیکەی ٢٠ تا ٤٠ کیلۆمەتری ناو خاکی باشووری کوردستان پێشڕەوی یان کردووە .

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە : هێرش کردنی تورکیا پێشێل کردنی سەروەری ئاشکرای خاکی هەرێم و عێراق ە .