image


پەیامی کورد ... ٣٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٨ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٧٤ حاڵەت لە هەولێر، ١٩٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٣١ حاڵەت  لە گەرمیان، ١٤ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢٨٣ حاڵەت لە دهۆک.

 

هەروەها، ٤٦٥ تووشبووی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٢٦ حاڵەت لە هەولێر، ٢٢ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٧ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٠ حاڵەت  لە هەڵەبجە و٢٦٠ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک ١١ حاڵەت لە سلێمانی، نۆ حاڵەت لە دهۆک، هەشت حاڵەت لە هەولێر، سێ حاڵەت لە هەڵەبجە و یەک حاڵەت لە گەرمیان تۆمار کراوە.