image


پەیامی کورد ... ١٧ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی ٤٩٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا و چاكبوونەوەی ٤٢٤ تووشبووی دیكەی راگەیاند.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٤٩٥ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٩٣ هەولێر، ١٣٧ سلێمانی، ١١٣ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە، ٢٨ گەرمیان، ٩ ڕاپەڕین)، ٤٢٤ تووشبووش چاكبوونەوە (١١٦ هەولێر، ٢٩ سلێمانی، ٢٢٩ دهۆك، ١١ هەڵەبجە، ٣٩ گەرمیان).

 

هەروەها  ١٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣ هەولێر، ٨ سلێمانی، ٤ دهۆك، ٢ ڕاپەڕین).