
پەیامی کورد ... یەکیتی و گۆڕان ڕاگەێندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە
یەکێتی و گۆڕان راگهێندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه و داوا دهكهن بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکوومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بوودجەو مووچەی ھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بوودجەی 2021 فیدڕاڵی.
یەکێتی و گۆڕان لهراگهێندراوێكدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئهمڕۆیان گفتوگۆکردن بووە، لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم، کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا درووست بوە، دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بوودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکە قووڵتربوەتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، سەڕەڕای جەختکردنەوە لەتوندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھەرولا، بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت.
یهكێتی و گۆڕان داواش دهكهن "بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکوومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بوودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بوودجەی 2021 فیدڕاڵی".
ئهوهش خراوهتهڕو، پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەن، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمدا ھاتوە.
لهراگهێندراوهكهی یهكێتی و گۆڕاندا داوای زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە، كراوه.
دهقی راگەێندراوهكهی یهكێتی و گۆڕان:
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ، لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا درووست بووە ، دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بوودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکە قووڵتربووەتەوە.
سەڕەڕای جەختکردنەوە لەتووندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا، بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت، ھەروەک ھاوڕابووین لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
١ . بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بوودجەو مووچەی ھەرێمی کوردستان ، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بوودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی
2. پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین ، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمدا ھاتووە.
3. زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان