image

پەیامی کورد     ...     تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٢٠٢  تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ٨٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ  تووشبوویەکی پەتاکەش گیانی لەدەستنەداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٥٩١٢ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجام دراون، لەو رێژەیەش ٢٠٢  تووشبوو تۆمارکراون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٨٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ  تووشبوویەکی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە.