
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٧٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٩٢٣ تووشبووش چاكبوونه‌وه و ٤ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له دوێنێوه ٤١٣٠ پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون و ٧٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، ٩٢٣ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، له‌دوێنێوه، ٤ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر، دوو كه‌سیان له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له دهۆك بو، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌و ڤیرووسه گه‌یشتوه‌ته ٣٤٥٢ كه‌س.
کۆمێنتێك بنوسە: