
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٤ كه‌سی تر له سه‌رتاسه‌ری ووڵاته‌كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌ێندراوه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگای سلێمانی بوون.
هه‌ر به پێی ئه‌و راگه‌ێندراوه دوو هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆناش تۆمار كراون و هه‌زار و ٧٧١ كه‌سی تریش چاكبوونه‌ته‌وه.
تائێستا ٥٥٢ هه‌زار و ٥٤٩ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عیراق تۆمار كراون، كه به رێژه‌ی ٨٧.٤%ی تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه و ١٢ هه‌زار و ٢٥٨ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.