image


‌پەیامی کورد ... تەقەكەرانی چێشتخانەكەی شاری هەولێر دەستگیركران

 

ئەو كەسانەی تەقەیان لەچێشتخانەیەكی شاری هەولێر كردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

 

ئێوراەی ئەمڕۆ ئەو چەكدارانەی بەرەبەیانی دوێنێ تەقەیان لە سێ چێشتخانەی شاری هەولێر كردبوو دەستگیركراون. بڕیارە دواتریش زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.

 

بەرەبەیانی دوێنێ چەند كەسێك چووبوونە سەروپێخانەیەك لەشاری هەولێر، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی خواردنەوە لەگەڵ خاوەن و كارمەندانی چێشتخانەكە گرژییان دروستكردبوو، دواتر چووبوون چەكیان هێنابوو دەستدڕێژی تەقەیان لە سێ چێشتخانەكە كردبوو، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.