image

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو یەکێک لە ئەندامانی هەنگی سنووری مەریوان کوژران.

، بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە " ٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ " ، لەیەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هەنگی سنووری و هێزێکی کوردی هاتووەتە ئاراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە لە گوندی ”دەرە ناخێ“ سەر بە مەریوان هاتووەتە ئاراوە و سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە تێکهەڵچوونەکە لەگەڵ حزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران ڕووی داوە.

لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە ئەندامانی هەنگی سنووریی مەریوان بەناوی ”میلاد محەمەدیان“ کە خەڵکی شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنەیە، کوژراوە.

بەڵام تاکوو ئێستا هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیاریەتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

‌.