image


پەیامی کورد ... سلێمانی/ بازرگانێکی ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا

 

ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستبەسەر کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشت بەھێزەكانی پۆلیس كە كەسێك بڕێك ماددەی ھۆشبەری پێیە، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی توانییان تۆمەتبارەكە لەپاركی ھەواری شاری سلێمانی دەستبەسەر بكەن.

 

بەپێێ‌ راگەیەنراوەكە، تۆمەتبار ناوی (ز، ع، ح)و لەدایكبوی ١٩٩٠یە، لەكاتی دەستگیركردنیدا ھێزەكانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبیلی تۆمەتبارەكەدا گرتووە كە بێ سەرەتایە، لەئێستاشدا تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی موخەدەرات ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.