image


پەیامی کورد ... گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ١٩ وڵات قەدەغە کرا

 

عێراق، گەشتکردنى هاوڵاتیانى بۆ ١٩ ووڵات راگرت، بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا لە گرنگترین ئەو وڵاتانەن کە لە لیستەکەدان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی و لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، قەدەغەی گەشت بۆ ١٩ وڵات راگەیەندرا، کە بریتین لە وڵاتانی (بەریتانیا، نەمسا، بەلژیکا، دانیمارک، فنلەندا، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆکسمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمەریکا، هندستان، ئوسترالیا، ژاپۆن، باشوری ئەفەریقا، زامبیا) جگە لە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێکراوە.

 

ئەوەش هاتوە "هاوڵاتیانی عێراقی لەکاتی گەڕانەوەیان لەو وڵاتە دەبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێن و پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت".

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پابەندبونی سەرجەم قوتابخانەکان بە یەک رۆژی دەوامکردن لە هەفتەیەکدا.