image


 
کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە ئاماماژەی بەوە کردووە، کە ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەور، سبەینێ یەکشەممەش ئەگەری باران هەیە لە ناوچەشاخاوییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوەی کردووە،
 ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (١٩) پلە و نزمترینیش (١٠) پلە دەبێت، لە سلێمانیش (١٧) پلە بە (٢) پلە دەبێت، لە دهۆکیش (١٥) بە (٧) پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش (٢٠) پلە بە (٤) پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە سبەینێ یەک شەممە ئاسمان نمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تاوتاو، ئەگەری بارانیش لەشەودا لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر (١٨) پلە و نزمترینیش (٨) پلە دەبێت، لە سلێمانیش (١٦) پلە بە (٣) پلە دەبێت، لە دهۆکیش (١٤) بە (٦) پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش (٢٠) پلە بە (٦) پلە دەبێت.