image

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەراگەیندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە کاتژمێر حەوت و (٣٠) خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٤) پلە بە پێوەری رێختەر و بەقوڵایی (٩) کیلۆمەتر و بە دووری (٤٤) کیلۆمەتر لە قەڵادزی و (٤٠) کیلۆمەتر لەشارۆچکەی چەمچەماڵ رویداوە، لە تەواوی ناوچەکە و دەڤەری راپەڕین و لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، موسڵ و تەنانەت شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستیپێکراوە، بەڵام بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.