image

پەیامی کورد     ...   شاکارەکانی ئەم کچە کوردە دەیکاتە براوەی خەڵاتێکی هونەری گرینگ لە ئیتاڵیا

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ئارت ی مەگەزینی ئیتاڵی، کچە هونەرمەندێکی کورد لەلایەن کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی ساردی پێر ئارتێ"ـوە  خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بیانی ئیتاڵیای پێبەخشراوە. زەهرا دۆغان کچە هونەرمەندێکی کوردە کە بەهۆی شاکارە هونەرییەکانیەوە سەرنجی تابلۆکێشە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیای راکێشاوە. 

هەریەکە لە لوکا ماسیمۆ باربێرۆ، بەڕێوبەری پەیمانگەی کۆمەڵەی جۆرجیۆ جینی لە شاری ڤینیزیا و بات ڤاندەر هایدێ، بەڕێوبەری مۆزەخانەی مۆدێل و شارستانییەتی شاری بۆلزانۆ هەڵسەنگاندنیان بۆ شاکارە هونەرییەکانی زەهرا دۆغان کردووە و بە پلەی نایاب دەنگیان پێداوە. ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، شاکارە هونەرییەکانی ئەو کچە کوردە بە ستاندارد و هاوشێوەی لێهاتوویی و کارامەیی کارۆل راما، هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی کراون. 

بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی "ساردی پێر ئارتێ" و بە رەزامەندی ئەو دوو ئەندامەی دەنگیان پێداوە، زەهرا دۆغان خەڵاتی ئارتیسیما (Artissima) ی پێبەخشراوە. ئەو خەڵاتە لە ساڵی ٢٠١٤ وە لەلایەن کۆمەڵەکانی هونەرە جوانەکانی ئیتاڵیا پەسندکراوە و ساڵانە بە هونەرمەندە خاوەن شاکارە جوانەکان دەبەخشرێت.