image


پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ٦٨ توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێمدا تۆماركراون.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و ٢٧٠ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە ٦٨ توشبووی نوێ تۆماركراون.

 

هەر لەو ماوەیەدا ٩٩٥ توشبوو چاكبوونەتەوە.

 

هەروەها سێ توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەك ئەوەی لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.