image

پەیامی کورد     ...    سێ پرۆژەی ستراتیژی لە بواری سێکتەری کارەبا دەخرێنە کار

ووتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بڕیار وایە سبەی ٢٩-ئەیلوولی ٢٠٢٠، بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری کارەبا و پارێزگای ھەولێر لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە شاری ھەولێر سێ پرۆژەی ستراتیژی لە بواری کارەبادا بخرێنە کار بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و چارەسەرکەدنی گرفتەکانیان، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا.

ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند: "جێگای خۆشحاڵییە توانیمان سێ پرۆژەی گەورە لە بواری سێکتەری کارەبا جێبەجێ بکەین، کە پرۆژەکان لە شاری ھەولێرن، پرۆژەیەی یەکەم کردنەوەی وێستگەی كارەبای ئازادی نوێ ١٣٢ كەی ڤی، کە ئەم وێستگەیە کاری چارەسەرکردنی فیدەرەکان و پێدانی کارەبایە بۆ ناوچەی ئازادی و دەورووبەری، پێشتر بەردەوام گرفتی کوژانەوەی کارەبا و کەمی کاتژمێرەکانی کارەبا ھەبوو، بەڵام ئێستا ھەموو ئەو گرفتانە چارەسەر کراون، كۆی گشتی تێچووی پرۆژەکان نزیکەی ٢٠ ملیار دینارە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی کارەبا دابین کراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "پرۆژەی دووهەم ڕاکێشانی  هێڵی پاڵە پەستۆی بەرزی ١ە٣٢ كەی ڤی و، پرۆژەی سێیەم دەرهێنانی ٨ فیدەرەی ٣٣ كەی ڤی و ١١ كەی ڤی."

ئومێد ئەحمەد ئەوەیشی خستە ڕوو: "تەوابوونی ئەم سێ پرۆژەیە، ھەنگاوێکی گرینگە بۆ سێکتەرەی کەرتی کارەبا کە سبەی یەکێک لە پرۆژەکان دەکەوێتە کار."

ناوبراو دەشڵێت: "پرۆژەکە وێستگەکانی ئازادی نوێی ھەولێر بە وێستگەی ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە و دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ھێڵەکانی کارەبا بۆ ئەم ناوچانە."