
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و كونسووڵی یوونان لەهەرێم لەکۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق و كوردستانیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و كونسووڵی یوونان لەهەرێم لەکۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق و كوردستان تاوتوێ دەکەن و داوا دەکەن هەولێر و بە‌غدا کار بکەن بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەکانیان.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئێفتیموو كۆستۆپۆڵۆس كونسووڵی گشتی یۆنان له‌هه‌ولێر كرد، کە به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی كردن و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان، كونسووڵی گشتی یۆنان، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوو له‌دیدارێكی نێوانیاندا باس لە دوایین پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق و كوردستان كراوە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەبارەی رۆڵی كونسووڵی یۆنان ئاماژەی بەوەکرد، "وێڕای ده‌ستخۆشیمان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێفتیموو كۆستۆپۆڵۆس كونسوڵی گشتی ووڵاتی یۆنان له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، هاوكات پێمان وایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌لومه‌رجی ته‌ندرووستی ده‌رفه‌تی نه‌ڕه‌خساند بۆ پێشكه‌شكردنی كاری زیاتر، هیواخوازین له‌ئاینده‌دا بتوانێت خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش بكات و پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌ین له‌ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا".
لای خۆیه‌وه كونسووڵی گشتی یۆنان ئەوەی خستوەتەڕوو، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەن کەلە ماوەی رابردوودا بەردەوام هەماهەنگیان هەبوە و هیواخوازن كه له‌زووترین كاتدا هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگه‌نه ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری كۆتایی پرسه هه‌ڵواسراوه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان بکەن.
کۆمێنتێك بنوسە: