
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ی ٢ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا كرایەوە.
کۆمێنتێك بنوسە: