image

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەك دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە سەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شەنگال كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.