image

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ یەكشەممە 23ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هنیس جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی عێراق ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسی عێراق كرایەوە.