image

 

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی میری کوێت دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

 

دەقی پەیامەکە کە کۆپییەکی دەستی پەیامی کورد گەیشتووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم. دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو. هەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/29