image

پەیامی کورد    ...     سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ووتارێکی گرینگ پێشکەش دەکات* . 

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی ووتارێکی گرینگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات. 
لە ووتارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی عێراق و پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەندین بابەتی ديكە دەکات.