image

وتەبێژی یەكیتی نیشتمانی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە.

لەپرێس كۆنفرانسێكدا سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکیتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هیچ كۆبوونەوەیەك بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت نەكراوە و لەگەڵ پارتی مەحكومین بۆ پێكەوە كاركردن و ئەو پێكەوەییەش بۆ بەرژەوەندی كوردستانە.

ئەوەشی وت: "لەگەڵ پارتی لەیەك دوور نین و ئەوەی هەیە تەنیا ڕای جیاوازە ، هەروەها تەرەفی سەرەکی یەکیتی بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین بۆ دامەزراندنی حکومەت ، پارتییە، هەبووە، بەڵام کەی پارتی و یەکێتی ڕای جیاوازیان نەبووە؟ خۆ ئێمە یەک حزب نین کە لە یەک نەغمە بخوێنین؟ بەڵکوو حزبی جیاجیاین و گۆشەنیگای جیاجیامان هەیە، دەتوانین لەسەر شێوەیەک لە شێوەکان لە پێکەوە ئیشکردن ڕێک بکەوین". بەداخەوە نەمانتوانی بۆ پرسی سەرۆك كۆمار ڕایەكی هاوبەشمان هەبێت و لەداهاتوودا هەر گۆڕانكارییەك هەبێت سەبارەت بە پەیوەندییەكانمان گۆڕانكاری بەرەو باشتر دەبێت".

هەروەها پیرە ئاماژەی بەوەشكرد و ئەوەی ئاشكرا كرد: هیچ مەرج و پاكێجێكمان بۆ پێكهێنانی حكومەت نییە و پارتیش هیچ مەرجێكی نییە.