
پەیامی کورد ... پەرلمانتارێکی هەدەپە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
دادگای تورکیا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەدا سەپاند.
بەپێی میدیاکانی تورکیا دادگای ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی چەکداری نایاسایی سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر کەمال بولبول، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئەنتالیادا سەپاندووە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە دانیشتنی دادگا بە بێ ئامادەبوونی ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە بەڕێوەچووە
.
لەچوار ساڵی رابردوودا هەزاران ئەندام، لایەنگر، پەرلەمانتار، سەرۆک شارەوانی و سەرکردەی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر و راپێچی زیندان کراون.