image

پەیامی کورد - ئێران بە درێژایی مێژوو بۆ وەگژیەکداهێنانی خەڵکی کوردستان زۆر رێگەی بەکارهێناوە و لە ناواخنی کۆمەڵگەی کوردیدا تۆوی نیفاقی چاندووە و بۆ وەگژیەکداهێنانی ئەوان یەک هەنگاویش پاشەکشێی نەکردووە. لە ساڵانی 1990'دا ئەم سیاسەتەی بە تایبەتی لە باشووری کوردستاندا بە بەردەوامی پەیڕەو کردووە. بە جۆرێک کە پارتە کوردستانییەکانی ئێران بۆ ئەوەی نەخزێنە داوی ئەم یارییە ساختانەوە، لەساڵی 1992'ەوە خەباتی چەکدارییان سڕ کردووە.

 

تەنانەت ئێران بە مەبەستی دوورخستنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەندیل، هەموو جۆرە فشارێکی خستووەتە سەر ئیدارەی باشوور. دواتریش پەکەکەی لە شوێنی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران جێگیر کرد. هەروەها پەکەکەی لە دژی ئیدارەی باشوور هاندا.

 

پێویست ناکات هەڵوەستە لەسەر دانە بە دانەی ئەو شتانە بکرێت کە ئێران لە ساڵانی 90'ەکان ئەنجامی داون. بەڵام ئەوەی لە دوایین قۆناغەکاندا دەگوزەرێت هەموو کوردان دەیزانن، داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن ئێران و هەماهەنگیکارە لۆکاڵییەکانییەوە ئەنجامدرا.

 

''ئێران ئێستایش بەدوای یارییەکی تازەوەیە!''

ئێران ئاگاداری ئەوەیە کە وڵاتەکەی تووشی پشێوی بووە و پەی بەوە دەبات کە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان تا دێ سۆز و خۆشەویستییان بۆ باشووری کوردستان زیاتر دەبێت. ئەگەر گەلی کوردستان وشیار نەبێت لە ئاست ئەم یارییە پەنهانییانەی ئێران، بۆی هەیە تەڵەکەبازییەکانی ئێران ببنە هۆکاری دروستبوونی پێشهاتی ناخۆش.

 

هەروەک دەزانرێت، چەند هێزێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەپێناوی ئەوەی بە ئێران بڵێن کۆتایی بە دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان، لەسێدارەدان و لەناوبردن بهێنە، هەروەها لەپێناوی خۆپاراستنیان، لەم دواییانەدا تووشی پێکدادانی چەکداری بوونەتەوە.

 

ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا لە پیرانشار، هێزەکانی  پاسداران بەهۆی ئەوەی لەلایەن شەڕکەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە خەڵک دەپارێزن، بەرپەرچیان درایەوە، 3 کوژراویان دا.

 

ئێران لەڕێی ئەم کارەیەوە دەیەوێ بە لۆژیکی بە بەردێک دوو چۆلەکە، هەم ئەو سۆز و خۆشەویستییەی باشووری کوردستان کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەشەیکردووە لەناوبەرێت، هەمیش کوردە رۆژهەڵاتییەکانی باشووری کوردستان لە باشوور و کوردستان سارد بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەیش دەستی بە یارییەکی پەنهانی و تەڵەکەبازانە کردووە.

 

ماڵپەڕی “akamnews.comکە لە هەواڵگریی ئێرانەوە نزیکە، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە 5 پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی ئێران کە ئەو کردەیەیان ئەنجامداوە، هەتا ئاماژەیکردووە کە یەکێکیان ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و رادەستی ئیدارەی باشووری کراون و ئیدارەی باشووریش بەڵێنی داوە رادەستی ئێرانیان بکاتەوە.  

 

''ئەمانج پروپاگەندەی ئەنتی-کوردە بە شێواندنی رووداوەکان!''

ئێران کە مەبەستییەتی لەڕێی شێواندنی رووداوەکانەوە بێ ورەیی لای کوردی رۆژهەڵات لەمەڕ باشووری کوردستان دروست بکات و کاریگەریی نەرێنیی دژ بە باشووریان لێوە دروستببێت، ئەو یارییە بەتاڵانەی لە ساڵانی 90 دژ بە کورد و کوردستان ئەنجامی دەدات، لە هەوڵی ئەوەدایە لە رۆژگاری ئەمڕۆیشماندا بەردەوامییان پێ بدات.

 

ئێران دەزانێت کاریگەرییەکانی  ریفراندۆمی کوردستان لە داهاتوودا تەزاهوردات دەنێنەوە. تاران کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو پشێوییە ناوخۆییانەی وڵاتەکە بە پلان و یاریی ئەم و ئەو وەسف دەکات، دەستی بە بڵاوکردنەوەی هەڵیت و پەڵیتی وەها کردووە کە گوایە کوردستانیش دەستی لەگەڵ رووداوەکان هەیە. هەروەها رەزا پەهلەوی بۆ پروپاگەندەی ئەنتی کوردستان بەکاردەهێنێت. ''چونکە ئێران کەوتووەتە دڵەڕاوکێی ئەوەی کە ناڕەزایی و سەرهەڵدانی وڵاتەکە وەکو رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بێت''. ئێران هەروەک چۆن هاوشانی عێراق بە رێکەوتن، بووە بەربەست لەبەردەم ریفراندۆمەکەی کوردستان، بۆ پێش گرتن لە سەرهەڵدانی کوردستانی رۆژهەڵاتیش لای خۆیەوە پیلانێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە.


ماڵپەڕەکەمان پەیاما کورد (PeyamaKurd) لەبارەی ئەو هەواڵەی لەلایەن ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە کە ناوەرۆکەکەی دوورە لەڕاستییەوە، دیداری لەگەڵ چەند بەرپرسێکی خاوەن دەسەڵاتی باشووری کوردستان سازدا. بەرپرسە خاوەن دەسەڵاتەکان لەمبارەیەوە گوتیان:"بانگەشەیەکی وەها بەجێ نییە، رادەستکردنەوەی پێشمەرگە شێواندنی زانیارییەکانە و لەلایەن ئێرانەوە بە مەبەستی دروستکردنی تێڕوانینی خراپ لەسەر باشووری کوردستان خراوەتە ئاراوە''.