image


پەیامی کورد … ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستانەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە هەولێر بڵاو كردەوە.

 

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاو کرایەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە، کە دوورە لە راستی. لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان ڕوونی كردووەتەوە "لە رێکەوتى 9/12/2020 لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بە ناوى بەشار مستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو. لەبەرئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/02/2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە".