image

پەیامی کورد     ...    ووڵاتی ھۆڵەندا بە ھاوكاریی وەبەرھێنەرانی خۆماڵی، بە گوژمەی چوار ملیۆن یۆرۆ پڕۆژەی كشتوكاڵی ئەنجام دەدەن

ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كودستان ووتی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، ووڵاتی ھۆڵەندا بە ھاوكاریی وەبەرھێنەرانی خۆماڵی، بە گوژمەی چوار ملیۆن یۆرۆ پڕۆژەی كشتوكاڵی ئەنجام دەدەن و ئەزموونی ھۆڵەندا لە بواری كشتوكاڵ بۆ ھەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە.

حسێن حەمەكەریم ، ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كودستان رایگەیاند: "لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی كشتوكاڵی وڵاتی ھۆڵەندا لە عێراق رایگەیاندووە، لە چەند شارێكی عێراق و لە ھەرێمی كوردستانیش لە پارێزگاكان لە بواری كشتوكاڵ پڕۆژە ئەنجام دەدات، كە درووستكردنی خانووی شووشەیی بۆ كشتوكاڵ دەبێت و، تێچووی پڕۆژەكانیش لە ھەرێمی كوردستان نیوەی ھۆڵەندا دەیدات و نیوەكەی دیكەش وەبەرھێنەرانی ناوخۆی خۆمان دەیدەن، كە حكوومەتی ھۆڵەندا دوو ملیۆن یۆرۆ دەیدات و دوو ملیۆن یۆرۆش وەبەرھێنەری خۆماڵی دەیدەن تا چوار ساڵ، دواتر كە پڕۆژەكان تەواو دەبن و بەرھەمیش لەو پڕۆژانە بەرھەم دێت و دەچێتە بازاڕیش بۆ فرۆشتن، بەرھەمەكان ھۆڵەندا لەگەڵیان دەبێت، پاش چوار ساڵ رادەستی وەبەرھێنەری خۆمانی دەكەن".

حەمەكەریم ووتیشی، ئامانج لەو پڕۆژەیە، تەكنیكی تازەی ھۆڵەندی و ئەزموونی ئەوان دەگوازرێتەوە بۆ ھەرێم، كە وەكو سەنتەرێك دەبێت بۆ فەرمانبەر و جووتیار و خوێندكارانیش كە فێری ئەو كارە بن.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە ھەر پارێزگایەك ھەر پڕۆژەیەك كە ئەنجامی دەدەن، لە دۆنمێك زەوی كەمتر نییە و ئێستا ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەكرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێن.