image

پەیامی کورد     ...    وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریارێكی نوێی ده‌ركرد

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ند بریارێكی نوێی ده‌ركرد و ڕایده‌گه‌ێنێت : پێویستە هاووڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن ٧٢ كاتژمێر بەر لە گەشت كردنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی و پێویستە دەرئەنجامی پشكنینیان ''نێگەتیڤ'' بێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی خۆیان كەرەنتین بكەن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندرووستی دەست نیشانی دەكات.