image

بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان ئەوڕۆ لە هەولێر کۆبونەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو جێگیربونیان لەناوچە جێناکۆکەکان.

وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوەو لەم ڕاگەینراوەدا کەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاندوە : داعش لەناوچەکە هێشتا کۆتایی نەهاتوە بەڵکو لەم ماوەیەدا جموجوڵیان زیادی کردوە.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت هەروەها ئاماژەی کردووە جێگیرکردنی هیزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان باشترین چارەسەرە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچە جێناکۆکەکان.

هەروەها هاوپەیمانانیش جەختیان لەسەر گرینگیدان بە " ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە " کردۆتەوە بۆئەوەی لەداهاتودا پشت بەخۆیان ببەستن.