image

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژە یاسایەکی گرینگ تایبەت بە خانەنشینی هێزەکانی ئامادەی ڕادەستکردنی پەرلەمان دەکات 

بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت ، پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ ئامادە كراوە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، تا لەوێش دەنگی لەسەر بدەن و ئەوانیش پەسەندی بكەن.

دكتۆر سامی جەلال، ڕایگەیاند : "وەكوو وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆژە یاسایەكمان ئامادە كردووە تایبەت بە خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆ و پڕۆژەكە تەواو بووە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، بۆ ئەوەی پەسەندی بكەن و رەوانەی پەرلەمانی بكەن بۆ دەنگدان و پەسەندكردن".

ناوبراو ووتیشی: "جارێ نامانەوێت باسی ووردەكاری پڕۆژەكە بكەین تاوەكو لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند دەكرێت، نەبادا گۆڕانكاری تێدا بكرێت و ھەر كاتێك پەسەند كرا، ئەوكات ووردەكارییەكان روون دەبنەوە، بەڵام ئەوەی گرینگە یاسایەكی تایبەت بە خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆ دەردەكرێت".

لای خۆشیەوە، نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، ووتی : "وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژە یاساكەی ئامادە كردووە ولە ئەنجوومەنی وەزیرانە، كە بڕیارە رەوانەی پەرلەمانی بكەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و پەسەندی بكەین".

مەلا غەفار ووتیشی: "بڕیارە ئەم مانگە كۆتایی بە پشووی پەرلەمان بێت و مانگی داھاتووش ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكەن، كە گەیشتە دەستمان، گفتوگۆی لەسەر دەكەین و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەكەین و دواتر ئامادە دەكرێت بۆ دەنگدان و پەسەند دەكرێت".