image

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر لە ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە سلۆڤکیا ژمارەیەک سکۆلەرشیپ-ی خوێندنی باڵا پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە لەماوەی دیاریکراودا داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن.

بۆیە جگە لە مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە سکۆلەرشیپەکە، کە لە لایەن وڵاتی سلۆڤاکیا لەسەر وێبسایتی تایبەت بە سکۆلەرشیپ ڕیزبەندکراوە، ، داواکار دەبیت ئەم مەرج و رێنماییانەی خوارەوەی تیادا بەرجەستە بێت بۆ پرۆسێسکردنی داواکاریەکەی لە لایەن وەزارەتەکەمان.

١. پێشکەشکار دەبێت ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.

٢. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە ھەبێ.

٣. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت. (تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

٤. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

٥. دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان ھاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT)، (خشتەی بەراوردکاری ھاوپێچە).

٦. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

٧. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن لە رێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپ ڕێکەوتی (٢٠/٤/٢٠١٨)یە، بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان بۆ وەزارەتەکەمان بریتیە لە (٢٥/٤/٢٠١٨) سەعات (١١) ی بەیانی.

٨. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە.

تێبینیەکان:

- دوای پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئەم وێبسایتە ، تکایە ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە پێش ڕێکەوتی (٢٥/٤/٢٠١٨) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان، بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن:

- لارینەبون لەم فەرمانگەی، کە کاندید کاری تیا دەکات، کە تیایدا ئاماژە بە ژمارەی ساڵەکانی خزمەت لە دوای بەدەستھێنانی دوایین بروانامە.

- بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە نمرە.

- وێنەیەک لە پاسپۆرت.

- ئەگەر کاندید فەرمانبەر نەبوو، ئەوا پێویستە بەڵێننامە پێشکەش بکات، کە تیایدا ئاماژە بەوە بکات کە لە دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانەمەزراوە، لەگەڵ کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەک.

- تاقیکردنەوەی ستانداردی زمانی ئینگلیزی ھەروەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

- فۆرمی سکۆلەرشیپ لە دوای پرکردنەوەی.

- تەواوی ئەم دۆکیومێنتانەی سەرەوە لە دوو فایل (یەکێکی ڕەسەن لەگەڵ یەکێکی کۆپی) پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکرێت.

- بۆ ئەم سکۆلەرشیپە، تەنھا چوار فایل لە لایەن سلۆڤاکیا وەردەگیرێت، دواتر لە لایەن خۆیان پرۆسێس دەکرێت و تەنھا دوو کورسی وەردەگیرێت.