image


پەیامی کورد ... چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٧١ تووشبوو چاكبووونەوە و ٦٩ تووشبووی نوێش تۆماركران و چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٦٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (١٧ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٣٣ دهۆك، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)، ٩٧١ تووشبوو چاكبوونەوە (٣٧٣ هەولێر، ١٧٥ سلێمانی، ٣٤٤ دهۆك، ٣٤ گەرمیان، ٤٥ ڕاپەڕین)، ٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٢ سلێمانی، ٢ دهۆك).

 

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٤ هەزار و ٨٤٣ كەس، ٨٣ هەزار و ٨٧٢ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٣١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.