image

پەیامی کورد      ...     ڕاوێژكاری پێشوی سەرۆك  كۆماری عێراق سەبارەت بە زەبەلاحترین بوودجەی مێژوویی عێراق زانیاری گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سالار مەحموود، ڕاوێژكاری پێشوی سەرۆك  كۆماری عێراق رایگەیاند : "بوودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بوودجەیە لە مێژووی ووڵاتدا کە ١٤٨ ترلیۆن دینارە" دەشڵێت،"نوێنەرانی کورد لەپەرلەمانی بەغدا پێویستە بەیەک دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قووتی خەڵکی کورستان ئامادەبکەن"سالار مەحموود، ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك  كۆماری عێراق رایگەیاند،"بوودجەی ئەمساڵی عیراق زەبەلاحترین بوودجەیە لە مێژووی ووڵاتدا کە ١٤٨ ترلیۆن دینارە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و لە بوودجەی چەندین ووڵاتی ناوچەکە زیاترە. بەرێکەوتن پشکی مووچەی هەرێمی تیا بچەسپێنرێت."
سالار مەحموود دەشڵێت،"پێویستە ئەو غەدرە لەسەر فەرمانبەرانی کوردستان هەڵبگیرێت و قووتی خەڵک نەبێتە قوربانی ململانێکان"
ئاماژەی بەوەشكردوە،"عیراق بەقەیرانێکی ئابووری مەترسیداردا تێپەڕ ئەبێ، هەرێمی کوردستانیش لە قووڵترین قەیرانی ئابووریدایە، بۆیە رێکەوتنی کوردستان و عیراق بەشێک لەنەهامەت یەکانی خەڵک بۆ قۆناغێک کەم ئەکاتەوە، بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نیگەرانی و نەهامەتیەکان زیاتر دەکات."
سالار مەحموود داوایەكیش ئاراستەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكات و دەڵێت،"نوێنەرانی کورد لەپەرلەمانی بەغدا پێویستە بەیەک دەنگ خۆیان بۆ شەڕی قووتی خەڵکی کورستان ئامادەبکەن. داکۆکی لە قووتی خەڵک ئەركێكی یاسایی و ئەخلاقییە"
باسی لەوەشكردوە،"گەورەترین کورتهێنان لە مێژووی عیراقدا لە پرۆژە بوودجەی ئەمساڵدایە کە ٨١  ترلیۆن دینارە. لەبەرئەوە جگە لەدابینکردنی مووچە ناتوانرێ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارەکان و خەڵکەکە دەستەبەربکرێت."
لە كۆتاییدا نوسیویەتی،"بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عیراق ١٤٢ ترلیۆن دینار بوو، جگە لەمووچە هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی پێ جێبەجێ نەکرا."