image

پەیامی کورد    ...   سبەی سێشەممە 2020/2/25 بەسەرپەرشتی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدرالی.

2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسروور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.

3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤیرووسی کرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.