image

پەیامی کورد    ...    ٥ کاندید بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق دەستنیشان کراون .

بە پێی زانیارییەکان نوێنەرێكی پارێزگای بەسڕا لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەدەكات، ناوی پێنج كاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت ڕادەستی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە.
عامر فایز ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای بەسڕا رایگەیاند، وەك نوێنەرانی بەسڕە، چوار مەرجیان هەیە بۆ ئەو كەسەی دەبێتە وەزیری نەوت، یەكەم دەبێت كاندیدی وەزارەتی نەوت خەڵكی بەسرە بێت، دوەم مەرجیشیان بڕوانامەی باڵای هەبێت، پێویستیشە پسپۆڕی و لێهاتوبێت لەبواری نەوتدا، چوارەم مەرجیشیان ئەوەیە كە نابێت سەر بەهیچ حزبێكی سیاسی بێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردوە، لەئێستادا ناوی پێنج كاندیدیان ئاراستەی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە، كە كۆدەنگی سەرجەم پەرلەمانتارانیانی بەسرەیان لەسەرە، دەیانەوێت لەناو پەرلەمانەوە یەكێكیان یەكلابكرێنەوە و بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت هەڵبژێردرێن.