image


پەیامی کورد ... نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دابەشکردنی یەکسانی پێکوتەی کۆرۆنا لە جیهاندا دەکات

 

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات هەر چی زووە پێكوتەی چارەسەری كۆرۆنا بە شێوەیەكی یەكسان بەسەر وڵاتانی جیهان دابەش بكرێت.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتیرش، لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا داوا لە حكوومەتی وڵاتان دەکات كە لەم دۆخەدا بەرپرسیارییەتی گەورە بەرامبەر گەلانیان بگرنە دەست، بە شێوەیەكی یەكسان پێكوتەی كۆرۆنا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

 

گۆتیرش لە قسەكانیدا نیگەرانی نیشانداوە لەوەی كە پێكوتەی كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێرا دەگاتە وڵاتە دەوڵەمەندەكان و كەچی بەشێك لە وڵاتە هەژارەكان تاوەكو ئێستا پێكوتەكە بۆی نەچووە.

 

هەر لە قسەكانیدا پشتگیری خۆی بۆ بەرنامەی كوفاكس دەربڕی كە بەرنامەیەكە لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرێوە دەچێت بۆ كڕین و دابەشكردنی پێكووتە بەسەر وڵاتانی جیهاندا، داواشی لە وڵاتانیش كرد كە پاڵپشتییەكی گەورەی ئەم بەرنامەیە بكەن.