image

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/9/2020  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تى پێكهاته‌ى توركمان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر هاوبه‌شى و ڕۆڵ و به‌شدارییان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردن و كایه‌كانى دیكه‌ى ژیاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركمان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانن و ڕۆڵى دیار و به‌رچاویان له‌ بنیانتان و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان و كاروبار و پێداویستییه‌كانیان خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ خوێندنى توركمانى و سریانى و چالاكییه‌ كولتوورى و ڕۆشنبیرییه‌کان كرد.

 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كاندا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ توركمان، مه‌سیحى، ئێزدى، كاكه‌یى، ئه‌رمه‌ن، شه‌به‌ك، عه‌ره‌ب و كورد هه‌موو پێكه‌وه‌ یه‌كسان بن و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ نیشتمان و لانكه‌ى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.ەرۆکی